سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازیی له ڕێوار ڕێبوار و كه‌سوكاره‌كه‌ی كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/٣/٧، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیى له تاكە ڕزگاربووی خانه‌واده‌كه‌ى له‌نێو یەختە نقوومبووەكەی مانگی ١٢ی ٢٠٢١ى ده‌ریای ئیجه، ڕێوار ڕێبوار و كه‌سوكاره‌كه‌ی كرد.
له دیدارێكدا ڕێوار ڕێبوار و كه‌سوكاره‌كه‌ی زۆر سوپاسی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕێوار ڕێبوار بۆ هه‌رێمی كوردستان و نێو كه‌سوكاره‌كه‌ی.
لای خۆیه‌وه د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆی به له‌ده‌ستدانی دایك و باوك و دوو برای ڕێوار ڕێبوار و سه‌رنشینانی تر‌ى نێو یه‌خته‌كه له‌و كاره‌ساته‌دا، خۆشحاڵیی خۆی به گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێوار بۆ نێو كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ربڕی و هیوای خواست چارەنووسی ئه‌وانه‌ی تریش یەکلایی ببێتەوە.
شایه‌نی وتنه ڕێوار و خێزانەکەی شەوی ٢٠٢١/١٢/٢٣، به دەریای ئیجە لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوتن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئه‌نجامى نقوومبوونی یه‌خته‌كه‌یان کە زیاتر لە پەنجا پەنابەری بەرەو کەناراوەکانی یۆنان هەڵگرتبوو، كه لەو ژمارەیەش دوو خێزانی کۆیەى تێدابوو، باوکی و دایکی و دوو برای ڕێوار لەو ڕووداوه كاره‌ساتباره‌دا خنکان و له‌و خانه‌واده‌یه تەنها ڕێوار ڕزگاری بوو.