لێژنەی ئاوەدانكردنەوە و وهبهرهێنان بەدواداچوون بۆ چەند پڕۆژەیەك دەكات
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پڕۆژەیەكی وهبەرهێنان و ڕێگهوبان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٣/١٥، لێژنەی ئاوەدانكرنەوە و وەبەرهێنان، بەسەرپەرشتیی هاوڕێ مەلا ستار، سەرۆكی لێژنه و ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبووەوه.
سەرەتای كۆبوونەوەكه پێداچوونەوە بۆ نووسراوەكانی هاتوو لەگەڵ ڕۆیشتوو كرا. پاشان بە نووسراوی فەرمی داوا بكرێت كە هەمواری یاسای وەبەرهێنان بێتە پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی تاووتوێكردنی.
لە بەشێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا، بڕیار درا بەدواداچوون بۆ ئەو پڕِۆژانەی وەبەرهێنان بكرێت كە ماوەی دە ساڵە تەواوبوون، بڕِیاری ئەوەش درا بەدواداچوون بۆ پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە بكرێت بەتایبەت ڕێگهوبان.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا لێژنە بڕیاری دا بانگهێشتى وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون بكات، تا لەدانیشتێكی پەرلەمانی كوردستان ئامادە بێت بۆ قسهكردن و گفتوگۆكردن لهسهر پرسهكانی ڕێگهوبان و یەكەكانی نیشتەجێبوون.