لێژنه‌ی دەستپاکی به‌دواداچوون بۆ پاره‌ى خه‌رجیی كۆڕۆنا دەکات
بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەكه، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممه ٢٠٢٢/٣/٧، لێژنه‌ی دەستپاکی، به‌سه‌رپه‌رشتیی بەڵێن ئیسماعیل، سه‌رۆكى لێژنه و ئاماده‌بوونی بڕیاردەر و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه کۆبووەوه.
سەرەتای كۆبوونەوەكە خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە كرا كە ئاراستەی لێژنەكه كرابوون، دوای گفتوگۆكردنیان، ئەوانەی پێویستییان به وەڵامدانەوە هه‌بوو وه‌ڵام درانه‌وه، ئەوانه‌ی تریش ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران، به‌مه‌به‌ستی ئاراستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
هه‌ر لە كۆبوونەوەکەدا، سەردانە مه‌یدانییه‌کانی لێژنەکە بۆ بەدواداچوونی پارەی خەرجیی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و بڕیار درا لێژنەی لاوەکی پێكبهێنرێت بۆ سەردانیکردنی هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بۆ به‌دواچوونی ئه‌و پرسه.