لێژنەی كاروبارى تەندروستی چه‌ند پێشنیازه‌یاسایه‌ك تاووتوێ ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی چەند پێشنیازەیاسایەك و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێكی په‌یوه‌ست به كارى لێژنه‌كه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٣/٧، لێژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر، بەسەرپەرشتیى د. سەباح مەحمود، سەرۆكی لێژنە و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه كۆبووەوە.
تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو لەسەر هەمواری یاسای ژینگە و پێشنیازەیاسای بیمەی تەندروستی و دامەزراوەی خۆراك و دەرمان و پێشنیازەیاسای سەندیكای خاوەن پیشە تەندروستییەكان.
هه‌ر له كۆبوونەوەكەدا، هۆكارەكانی كۆبوونه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك لەناو شاری سلێمانی گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا و جه‌خت له پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه گرنگه كرایه‌وه كه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه و ته‌ندروستیی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا لێژنه بڕیاری دا بانگهێشتی وەزیری بازرگانی و لێپرسراوی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی بەرزبوونەوەی نرخی كەلوپەل و خۆراك و پێداویستییە سەرەتاییەكان.