لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر به‌دواداچوون بۆ نرخی خۆراك و كوالیتییه‌كه‌ی ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به كاری لێژنه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٣/٢٩، لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. سه‌باح زێباری، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئه‌و یاسا و پڕِۆژه‌یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به ڕِێكخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی، له‌وانه‌ش یاسای مافی نه‌خۆش و له‌و باره‌یه‌شه‌وه لێژنه بڕیارى دا له ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكات و تێیدا داوای ئه‌وه بكرێت كه بۆچی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ناكرێت و نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر نرخی خۆراك و كوالیتییه‌كه‌ی و شێوازی چاودێریكردنی بازاڕ، ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه خسته ڕوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌ی لاوه‌كیی مافی به‌كاربه‌ر ڕا‌سپێردرا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پلاندانان بكات و له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانان كۆببێته‌وه و له نزیكه‌وه له ورده‌كاریی شێوازی كاركردنی دامه‌زراوه‌ی كوالیتیی خۆراك و نرخه‌كان ئاگادار بن.