Skip to the content
Menu

پەرلەمانی كوردستان زۆر بەتوندی ئیدانه‌ى هێرشە مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هەولێر دەکات

به‌ناوى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ زۆر به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ ترسنۆكانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ شه‌وى ڕابردوو به‌بێ هیچ پاساوێك كرایه‌ سه‌ر شارى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمی كوردستان، سوپاس بۆ خواى گه‌وره‌ كه‌ هیچ زیانێكى گیانیى لێنه‌كه‌وته‌وه‌.
ئێمه‌ له‌ كاتێكدا نیگه‌رانی و هاوسۆزیى خۆمان بۆ هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى شارى هه‌ولێر ده‌رده‌بڕین، له‌ هه‌مان كاتدا داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كارى جدى له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژی و هێرشانه‌ بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی چیتر ڕێگه‌ نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكرێته‌ سه‌ر سه‌ره‌وه‌ریى وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان.
ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ پێشکەوتن و پێکەوەژیان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانە لەق ببێت.
په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢٢/٣/١٣