په‌یامی د. هێمن هه‌ورامی له ساڵیادی ڕاپه‌ڕیندا
بەبۆنەی یادى (٣١) ساڵەی ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانییان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و چین و توێژ و پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كانی كوردستان دەکەم.
٥ی /٣ی هەموو ساڵێک یادی ڕۆژێکی مێژوویی پڕشکۆ دەکەینەوە، كه ئه‌ویش ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان بوو دژ به ڕژێمی ڕه‌فتار فاشستی به‌غدا، کە بووە سەرەتای قۆناخێکی نوێ لە مێژووی خەڵکی کوردستان و بناغەی شەرعیەت و کیانێکی کوردستانییانە دانرا، کە بتوانن تێیدا بە ئارامی بحەسێنەوە.
لەو ڕۆژەوه هەرگیز نەگەڕاینەتهوە دواوە و کوردستانییان بەرەو دەسکەوتی گەورە هەنگاویان ناوه.
ڕِاپەڕین بە یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی بەدیهات، ئەمڕۆش کە ئەو یادە دەکەینەوە، لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە یەکڕیزی و یەکدەستی هەیە، بە تایبەت کە هەندێک جار دەبینین لێرە و لەوێ هەڕەشە لە ماف و دەسکەوتەکانمان دەکرێت، چەسپاندنی زیاتری دەسکەوتەکان و بەدیهێنانی مافی زیاتر، ته‌نیا و ته‌نیا بە یەکڕیزی و تەبایی و یەکدەستی بەدی دەهێندرێن.
ھیوادارین ئەو یادە پیرۆزە ببێتە ھاندەرێک بۆئەوەی سه‌رجه‌م هێز و لایەنە سیاسییەکان بەرپرسیارانەتر مامەڵە بکەن و بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و ماف دەسکەوت و دامەزراوە شەرعی و یاسایی و دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بخەنە سەروو دەسکەوتی تەسکی کەسی و حزبی.
به‌رز و پیرۆزبێت ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی شكۆدار، به تایبەتیش لە خەڵکی ڕانیە و بتوێن و پشدەر.. نه‌مری بۆ شه‌هیدان.
د. هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
٥ی ئازارى ٢٠٢٢