Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ محەمەدى حاجى مه‌حمود و به‌ڵێن عه‌بدوڵا ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزبایی خۆى بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەى پارته‌كانیان و ھەڵبژاردنەوەیان بە سەرۆک و سکرتێر، د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ محەمەدى حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و بەڵێن عەبدوڵڵا، سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كانیان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان به‌ سه‌رۆك و سكرتێری پارته‌كه‌یان لێكردن، و هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن و به‌و ئومێده‌ى كه‌ بڕیارو ڕاسپاردەکانی كۆنگره‌كانیان ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە کارکردن و خەباتی حزبایەتی لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری گەلەکەمان.