پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری پەرلەمان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی کوردستان دەکەم، هیواخوازم مایەی خێر و خۆشی بێت بۆ خەڵکی کوردستان.
نەورۆز هێمای سەرکەوتنی هێزی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا و هەڵگری پەیامی ژیان و نوێبوونەوەیە، هەروەها سیمبولی کۆتایهاتنی زوڵم و زۆردارییە و جەژنی سەرکەوتن و لێبوردەیی و ئازادییە، هیوادارم هاتنەوەی نەورۆز ببێتە ھەوێنی نوێبوونەوە و ژیاندۆستی و قوڵکردنەوەی پتری گیانی پێکەوەژیان، ئومێد دەکەین ھەموومان بە گیانی یەکڕیزیی و تەبایی سیاسی و کۆمەڵایەتی پێ بنێینە نێو ساڵێکی نوێ، لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پاراستنی دەستکەوتەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
دووبارە نەورۆزتان پیرۆزبێت و ھیوای ژیانێکی پر لە بەختەوەری و ئاسوودەیی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
٢٠ی ئاداری ٢٠٢٢