پێشنیازەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکان واژۆ کرا
ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە ۲۰۲۲/۳/۲۹، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕیڤینگ هروری، سەرۆکی لێژنە و به بهشداریی جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنەکە، به ڤیدیۆ کۆنفڕانس کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر واژۆكردنی پێشنیازەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکانی شۆڕشی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان.
لەوبارەیەوە لێژنەکە بڕیاری دا بەپێی بڕِگەی پێنجەم لە مادەی ۷۸ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەی یاسایی ئەندامان، پێشنیازەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکانی شۆڕشی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان واژۆ بکرێت و ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت، بۆئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان و خوێندنهوهی یهكهمی بۆ بكرێت.