په‌رله‌مانی كوردستان ڕِۆژی ٨ى مارس به‌ڕز ڕاده‌گرێت
د. ڕێواز فائق: "ژن به‌شێكی وزه‌ى له‌بننه‌هاتووى كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییه و ده‌بێ بخرێته خزمه‌تی گه‌شه‌كردن و به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان"
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٣/٨، به ئاماده‌بوونی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆكی دیوان و جێگرى سه‌رۆكی دیوان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ڕاوێژكاران و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی٨ى مارس، ڕۆژی جیهانیى ژنان، ڕێوڕه‌سمێكی شایسته بۆ فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌نده خانمه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و چه‌پكه‌گوڵی ڕێز به‌خشرایه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌نده خانم و ژنه‌كانی په‌رله‌مان، پاشان د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌و بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا وێڕای پیرۆزباییكردنی له سه‌رجه‌م ژنانی كوردستان و عێراق و جیهان، هیوای خواست كه ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی جیاواز بێت له ڕۆژه‌كانی تر‌ى ساڵ و ڕاشیگه‌یاند: "٨ى مارس به هه‌موو وتار و بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانییه‌وه بۆ خۆتان، به‌س ڕۆژه‌كانی تری ساڵ بده‌نه‌وه به ژنه‌كانی وڵاته‌كه‌م و هه‌رێمه‌كه‌مان، بمانده‌نه‌وه به‌بێ هه‌ره‌شه، به‌بێ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان، له‌سه‌ر كه‌رامه‌تمان، له‌سه‌ر كارمان، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستمان".
هه‌روه‌ها باسی له حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی ژنان كرد و ڕایگه‌یاند: "زۆر باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌مه دیارده‌یه‌كی جیهانییه و ژنكوشتن هه‌یه و له ناوچه‌كه هه‌یه" و نیگه‌رانیی خۆیشی ده‌ربڕی به‌وه‌ى كه خه‌ریكه حاڵه‌ته‌كانی ژنكوشتن ده‌بێته سیمایه‌ك له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌و هه‌نگاوانه كرد كه له هه‌رێمی كوردستان نراون بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی ژنان و ڕایگه‌یاند: "له هه‌رێمی كوردستان زۆر هه‌نگاوی باش نراون جیاواز له‌وه‌ی كه له ناوچه‌كه هه‌یه، ئێمه یاسای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندوتیژیمان هه‌یه، كۆتامان هه‌یه بۆئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كی باش له ژنان له په‌رله‌مان و له ئه‌نجوومه‌نه هه‌ڵبژێردراوه‌كان بوونیان هه‌بێت، كه ڕێژه‌ی له ٣٠% یه، ته‌نانه‌ت له عێراقیش باشتره، ئێمه ده‌یان ڕێكخراومان هه‌یه كه ئازایانه و ئازادانه ئیش بۆ دۆزی ژنان ده‌كه‌ن، ئێمه یاسای باشمان له‌م په‌رله‌مانه ده‌ركردووه، كه په‌یوه‌ندیی به بابه‌تی ژنانه‌وه هه‌یه، به‌شێكیان ڕه‌نگه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه فشارى له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه دروستكردبێ له خوله‌كانى تری په‌رله‌مان كه ئه‌و یاسایانه‌یان دروست كردووه، به‌شێكیان ڕه‌نگه فشارى سیاسیشی له‌سه‌ر دروست كردبن، به‌ڵام هه‌ر كردوویانه، حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان به باشی ئیشیان له‌سه‌ر ئه‌م دۆزه كردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م دۆزه دۆزێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ڕه‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی زاڵتره به‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده سیاسییه‌كه‌ی، ناتوانین بڵیین ڕه‌هه‌ندی سیاسیی نییه، سه‌ربارى هه‌موو ئه‌مانه نوخبه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئازایانه‌تر له‌وه‌ى كه له ناوچه‌كه هه‌یه ده‌ستیان بۆ ئه‌م دۆزه بردووه".
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئومێد ئه‌كه‌م، هیواداریشم ئه‌مڕۆ له ڕۆژانی ڕایردوو باشتر بێت، ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تایه‌كی جیاواز بێت و كۆتایی بهێنرێت به تاوانه‌كانی كوشتنى ژن، كوشتنی جه‌سته‌یی بێ، كوشتنی ڕۆحی بێ، په‌لاماردانی بێ له‌سه‌ر جاده، گێچه‌ڵپبَكردنی بێت له شوێنی كار، پشتیوانی نه‌كردنی بێ، به كه‌م سه‌یركردنی بێ، به كه‌م سه‌یركردنی تواناكانی بێ، هه‌ر یه‌كێك له‌وانه، ئومێد ده‌كه‌م ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ى ده‌گووتری، ئه‌وه‌ى له‌و بۆنه‌یه‌دا ئه‌گووترێ، نوخبه‌ی سیاسی ده‌یڵێ، به‌رپرس و كه‌سانی یه‌كه‌م و ئه‌وانه‌ى تری دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان ئه‌یڵێن، باشتر بتوانین ته‌وزیفی بكه‌ین له خزمه‌تی دۆزى ڕه‌وای ژن، چونكه بابه‌تی ژن وه‌ك وتم بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، چه‌ند په‌یوه‌سته به دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌سته به خێزان، به كۆمه‌ڵگه، به تاك".
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "ئومێد ده‌كه‌م تاكی كوردستانی، هاووڵاتیی كوردستانى، باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ی به‌وه هه‌بێت كه ژن به‌شێكی وزه‌ى له‌بن نه‌هاتووى كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییه، ئه‌و وزه‌یه ده‌بێ بخرێته خزمه‌تی گه‌شه‌كردن، بخرێته خزمه‌تی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارى، بخرێته خزمه‌تی به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بخرێته خزمه‌تی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، به چاوێكی گه‌وره و به چاوێكی جوان، به چاوێكی دڵنیایی به‌خشین، بڕوانرێته تواناكانی ژنان له هه‌رێمی كوردستان".
له كۆتایی وته‌كه‌شیدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوپاسی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌نده خانم و ژنه‌كانی په‌رله‌مانى كرد بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیی بۆ خواستن.