سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێڕاق كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٣/١٥ د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له ڤیلێ ڤارجیۆلا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێڕاق كرد، له دیدارێكی نێوانیاندا باسی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێڕاق و ململانێیی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی عێڕاق كرا، هاوكات باسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان كرا و ڕوانگه‌ی فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كان له‌سه‌ر میكانیزمی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه و جیاوازیی تێڕوانینەكانیان لە لایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە بۆ شاندی مێوان خرانە ڕوو.
سه‌باره‌ت به تێكڕای پرۆسه سیاسیه‌كانی عێڕاق و كوردستانیش د. ڕێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه بژارده‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنی هێمنانه كلیلی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگاریی و جياوازيیەکانە.
به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به پرسی ئازادی ڕاده‌ربڕین و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جەختی كرده‌وه كه ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادییه گشتییه‌كان كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسین له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پێویسته دادگاكان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم پابه‌ندیی ته‌واو به‌و بنه‌مایانه بنوێنن كه له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ده‌ستووردا بۆ خه‌ڵك فه‌راهه‌م كراون.
پاشان شاندی مێوان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، بۆ پێشوازیی لێكردنیان و ئه‌و گفتوگۆ بەنرخ و گرنگانه‌ی كه له‌مه‌ڕ بابه‌ته جیاوازه‌كانه‌وه ئه‌نجام دران.