سهرۆكی پهرلهمان پهیامێكی پیرۆزبایى ئاراستهی محهمهدى حاجى مهحمود دهكات
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود.. سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی سەركەوتنی حەوتەمین كۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و دووبارە ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆكی پارتهكهتان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و تێكڕای ئەندامانی سەركردایەتی، كادیر و ئەندامانی پارته تێكۆشەرەكەتان دەكەین، پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان خاوەنی مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و تێكۆشانی گەورەیە و ھەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە پێگە و سەنگێكی دیاری ھەبووە لە مەیدانی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەماندا، لە زۆربەی وێستگە حزبی و سیاسییەكان و پێشمەرگایەتیشدا، خاوەنی چەندین ھەڵویست و نەبەردی كەموێنەیە.
ھیواخوازین سەركەوتنی كۆنگرەكەتان ببێتە مایەی پتەوتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان. لە كاروانی خەباتی نەپساوەیشدا بە گوڕوتینێکی نوێ و سەردەمیانەوە ھەنگاو بنێن بەرەو ئامانجە پیرۆز و بەدینەھاتووەکانی گەلەكەمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم، سەرفرازبن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان