سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٣/٩، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ده‌یڤد هانت، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا، ڕه‌وشی ناهه‌موار و نەخوازراوی دیارده‌ی ژنكوشتن له هه‌رێمی كوردستان به وردی گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، دواتر باسی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان كرا، هاوكات ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه له ڕووی ته‌كنیكی و جیاوازیی تێڕوانینی فراكسیۆنه‌كان بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بوون.
د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ناوچه‌كه به‌گشتی له دۆخێكی هه‌ستیاردایه، سه‌قامگیریی عێڕاق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی له عێڕاق و كوردستان. سه‌باره‌ت به دیارده‌ی شه‌رمهێنی ژنكوشتنیش گوتی: "په‌رله‌مانی كوردستان له ڕووی ده‌رچوواندنی یاسا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و دیارده‌ی ژنكوشتن، یاسای گونجاوی ده‌ركردووه، له‌وه‌ش گرنگتر په‌رله‌مان حوكمی مادده‌ی (٤٠٩)ی یاسا سزادانی عێڕاقیی ڕِاگرتووه به‌پێیی یاسای ژماره (٣)ی ساڵی ٢٠١٥، گرفته‌كه له نه‌بوونی یاسادا نییه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی دیارده‌كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه و نه‌ریتی كۆنه‌پارێزییه".
پاشان ده‌یڤد هانت، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ خستنه ڕووی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و هه‌ردوولاش جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.