خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له هه‌رێمی كوردستان كرا
سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٣/٢، به سه‌رۆكایه‌تیی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٢)ى ئاسایی خولی به‌هاره له ساڵی چواره‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد، به ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشووى به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێنده‌وه.
به‌ر له ده‌ستكردن به به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به‌پێی خاڵی په‌یڕه‌وی، باسیان له پێویستیی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان و ه‌پرسی دواكه‌وتنى مووچه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى داهات بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت و گرانیی نرخی سووته‌مه‌نى و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران كرد.
پاشان به‌پێی تاكه خاڵی به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه، كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، ڕاپۆرتی لێژنه‌ی هاوبه‌ش كه پێكهاتبوو له لێژنه‌كانی (كشتوكاڵ و ئاودێری، شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار)، كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه ڕاستاندنی بۆ كرابوو، به ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرایه بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن و به‌مجۆره له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه، ناوونیشان و ماده به ماده و بڕگه به بڕگه‌ی ڕاپۆرته‌كه و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنى پڕۆژه‌یاساكه خوێندرانه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه سه‌رنج و تێبینی و چه‌ندین پێشنیاز له‌سه‌ر ماده و بڕگه‌كانی ڕاپۆرته‌كه ده‌خرانه ڕوو به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى، بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئاماده بكرێت به ڕه‌چاوكردنی سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان.
پڕۆژه‌یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، له (٢٥) مادده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه و مه‌به‌ست له ده‌رچوواندنیشی له‌پێناو دابینكردنى ئاسایشی ئاو له هه‌رێم و له‌به‌ر گرنگیی ئاو له ژیانی مرۆڤ و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر واقیعى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و سیاسی، وه‌كو سامانێكى نیشتیمانى و ڕێگرتن له خراپ به‌كارهێنانى و ده‌سته‌به‌رى به‌رده‌وامبوونى سه‌رچاوه‌كانى ئاو و دابه‌شكردنى به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه و بووژانه‌وه و پاراستنیه‌تى.
به‌مجۆره د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، كه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد، لێژنه‌ی هاوبه‌شی ڕاسپارد كه سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌هه‌ند وه‌ربگرن و یاداشتیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاسی لێژنه‌ی هاوبه‌شى كرد بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرته‌كه‌یان و سوپاسی ئه‌ندامانى په‌رله‌مانیشی كرد بۆ ئه‌و به‌شدارییه كارایه‌یان له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاساكه‌دا و كۆتایى به دانیشتنه‌كه هێنا.