د. هێمن هه‌ورامی: "هه‌وڵێك بۆ لێكنزیكبوونه‌وه له‌نێوان فراكسیۆنه‌كاندا هه‌یه بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات"
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١١ی ئایاری ٢٠٢٢، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ده‌یڤید هه‌نت، كونسوڵی گشتیی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به گرنگییه‌وه باسی له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و بێگه‌رد كرده‌وه.
هاوكات باسی له پرسی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێی ڕێكاره په‌یڕِه‌وییه‌كان كرد و ڕاشیگه‌یاند: "هه‌وڵی لێكنزیكبوونه‌وه هه‌یه له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕِه‌وی ناوخۆیدا"، گووتیشی: "گرنگه له‌پاڵ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ڕه‌هه‌ندی سیاسی و نیشتیمانییان هه‌یه، په‌رله‌مانی كوردستان به ئه‌ركه یاساییه‌كانی خۆی هه‌ڵَبستی له ڕووی پرۆسه‌ی ده‌ركردنی ته‌شریع و چاودێری و به‌دواداچوون و خه‌می گشتیی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان".