د. هێمن هه‌ورامی و كونسوڵی ئیتاڵیا به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تاووتوێ ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢، د. هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له میكێلێ كامێرۆتا، كونسوڵی ئیتالیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا دواین پێشهاته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و هه‌ڵبژاردنی داهاتووى په‌رله‌مانی كوردستان و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیتاڵیا تاووتوێ كران.
د. هێمن هه‌ورامی، وێرای پیرۆزبایكردن له كونسوڵی ئیتاڵیا، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی نوێى وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست له‌ماوه‌ی كاركردنیدا له هه‌رێمی كوردستان، ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت.
پاشان پوخته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به كار و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مان و لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان خسته ڕوو.
لای خۆیه‌وه كونسوڵی ئیتاڵیا، خۆشحاڵیی خۆی به ده‌ستبه‌كاربوونی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته گه‌ر بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا.