د. هێمن هەورامی پێشوازیى له شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/٢٦، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، به یاوه‌ریی منى نبى قه‌هوه‌چی، سکرتێری پەرلەمان و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له فراكسیۆن و پێکهاتە جیاوازەکان، پێشوازیی له شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌سه‌رۆكایه‌تیی خاتوو ناتالی لۆیزۆ، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كرد.
له دیدارێكدا كه له هۆڵی پرۆتۆكۆل له ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ریه‌ك له خاتوو ماری پارێت، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان و دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە برۆکسل ئاماده‌یبوون، دۆخی سیاسی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان و عێراق و بۆشایی ئەمنیی ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، وەک کەرکووک و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی تر، هه‌روه‌ها ڕه‌وشی پێکهاتە ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییەکان له‌و ناوچانه تاووتوێ کران و د. هێمن هەورامی، بەناوی پەرلەمانی کوردستانه‌وه، سوپاسی یەکێتیی ئەوروپا و دەوڵەتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپای کرد بۆ پشتگیری و هاوسۆزییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەندین دەیە و هەروەها بۆ هاوکاری و یارمەتیدانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشدا.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێکكەوتننامەی شنگال کردەوە، هەروەها پێداگریی لەسەر پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە كرد بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنیی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بۆئەوەی سەقامگیری بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە.
لای خۆیه‌وه خاتوو ناتالی لۆیزۆ، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پەرلەمانی ئەوروپا خوازیارى یەکگرتوویی و دیالۆگی زیاترە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی پێكهاته‌كان له عێراقدا، هەردوولا هاوڕابوون هه‌رێمی کوردستان وەکو نموونەیەکی باشی ئه‌و پێکەوەژیانی ئاشتییانەى كه لەنێوان سه‌رجه‌م پێکهاتەکاندا هه‌یه له كوردستاندا پێویستە بپارێزرێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ئەندامانی شاندەکەی پەرلەمانی ئەوروپا ستایشتی ڕێژەی باڵای پەرلەمانتارانی ئافرەتیان له پەرلەمانی کوردستان کرد.
ئەندامانى پەرلەمانەکان و فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی به‌شدار له دیداره‌كه‌ش، ئاماژەیان بەوە کرد کە مافەکانی پێکهاتە ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییەکانی کوردستان لە یاسادا ڕێزیان لێ گیراوە و زۆربەی ئەو پێکهاتانە هەست بە سەقامگیری و ئەمنییەت لە هەرێمی کوردستان دەکەن دوای ئەوەی ناوچەکانی تری عێراقیان جێ هێشتووە.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌رى تری گرنگ تاووتوێ كران، له‌وانه گۆڕانی زۆرەملێی دیموگرافیکی لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە، دۆخی ژنان و منداڵانی ئێزدی، هەلی کار و گەشەکردنی گەنجان، مافی ژنان و نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان، ئەو یاسایانەی کوردستان کە پارێزەری مافی پێکهاتە ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییەکانن، هه‌روه‌ها پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ته‌ورێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون و هەردوولا لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی ئه‌و پەیوەندییە هاوڕابووون.
دوابه‌دوای دیدارەکە، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی بەشاندی لێژنەکەی پەرلەمانی ئەوروپا نیشاندا.