Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ى دیموكراتی ئاشووریى كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/٢٤، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بى سیاسیی بزووتنه‌وه‌ى دیموكراتی ئاشووریی كرد و له‌لایه‌ن یونادم یوسف كنا، سکرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه‌ و ژماریه‌ك له‌ ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.
له دیدارێكدا د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ سكرتێرى گشتی و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسى و سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ى دیموكراتی ئاشوورى و دۆست و لایه‌نگرانی كرد، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى نۆیه‌می بزووتنه‌وه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ڕێزیان وه‌ك سكرتێرى بزووتنه‌وه‌كه‌ و هیوای خواست بتوانن ڕۆڵى خۆیان له پرۆسه‌ی دیموكراسى و سیاسیى هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ و یه‌كڕیزی و ته‌بایى نێوان سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌.