Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ میحوه‌ری گوێڕ كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٤ی ئایاری ٢٠٢٢، له‌ سێیه‌مین ڕۆژی چه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌كردن و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌ رٍه‌وشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دۆخی ئه‌منیی سنووره‌كه‌، سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌ میحوه‌ری گوێڕ و خاڵه‌كانی به‌رگریكردن له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ كرد و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووره‌كه‌ پێشوازیی لێكرا.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزى له‌ قه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌كان كرد و ئاماژه‌ی به‌ ئازایه‌تی و قاره‌مانییه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرد له‌ به‌رگریكردن له‌ خاك و خه‌ڵك و پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمى كوردستان له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش. هاوكات ئاماده‌یی په‌رله‌مانی كوردستانیشى بۆ هه‌ر پڕۆژه‌ و پێشنیازه‌یاسایه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی زیاترى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕی و ڕاشیگه‌یاند: "هێزی پێشمه‌گه‌ی كوردستان سه‌لماندوویانه‌ كه‌ هه‌میشه‌ قه‌ڵغانێكی به‌هێزن بۆ پاراستنی كوردستان و قه‌واره‌ ده‌ستوورییه‌كه‌ی".