د. هێمن هه‌ورامی هاوخه‌میی په‌رله‌مانى كوردستانی گه‌یانده خانه‌واده‌ى خه‌لیفه بن زاید و گه‌ل و حكوومه‌تی ئیماڕات
![](/media/11805/kurdistan_parliament_dhemn-kgimarat.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132970825320000000)
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرسه‌ی خه‌لیفه بن زاید ئال نههیان، سەرۆکی ده‌وڵه‌تی ئیمارات، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/١٥، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانى په‌رله‌مان یاوه‌رییان ده‌كرد، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئیماڕاتى له هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن ئەحمەد ئەلزاهیری، کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان پێشوازیى لێكرا.
د. هێمن هه‌ورامی، له نزیكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆى و په‌رله‌مانی كوردستانی گه‌یانده كونسوڵ و له ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه بۆ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو و گه‌ل و حكوومه‌تی ئیماڕات.
هه‌ر له پرسه‌كه‌دا د. هێمن هه‌ورامی، یاداشتی ماته‌مینیی له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریى پرسه‌كه‌دا تۆمار كرد.