Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی کۆماری یۆنان و شاندێكی یاوه‌ری كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٥/٩، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ د. ستاڤرۆس کیریمیس، كونسوڵی گشتیی کۆماری یۆنان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و لێژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و كونسوڵخانه‌ی گشتیی یۆنان كرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر كاره‌كانی كونسوڵخانه‌ی یۆنان له‌ كردنه‌وه‌ى خولی جۆراوجۆر بۆ په‌ره‌پێدانی توانامرۆییه‌كان و كارى په‌رله‌مانی بۆ په‌رله‌مانتاران و لێژنه‌كان و دیوان و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مانى كوردستان.
د. هێمن هه‌ورامى، به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، ستایشی كاره‌كانی كونسوڵخانه‌ی یۆنانی كرد و سوپاسی كونسوڵی گشتیی یۆنانیشی كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ كلتووری دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسیى نێوان لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا.