د. هێمن هه‌ورامی ماڵی به‌ساڵاچووان و خانه‌ى نه‌وجه‌وانان و چاكسازیى گه‌ورانی هه‌ولێرى به‌سه‌ر كرده‌وه
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/٢، له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی ماڵی به‌ساڵاچووانی هه‌ولێری كرد و له‌لایه‌ن سه‌نگه‌ر جه‌مال، بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکەوه پێشوازیی لێكرا.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له نزیكه‌وه جه‌ژنه پیرۆزه‌ی له هه‌مووان كرد و هیوای ته‌ندروستییه‌كی باشی بۆ خواستن و ستایشى كاره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى كرد و دواتر به‌شه جیاجیاكانی ماڵه‌كه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه.
پاشان سه‌ردانی خانەی نه‌وجەوانانی کوڕان و کچانى كرد و له‌لایه‌ن یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر و به‌رپرسان و ستافى به‌شه جیاجیاکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێشوازیی لێكرا، وێڕای پیرۆزباییکردنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەر و به‌رپرسانى به‌شه جیاجیاكانی خانه‌كه کرد، هه‌روه‌ها بەشە جیاجیاکانی خانه‌كه‌شى به‌سه‌ر كرده‌وه.
له درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا، هه‌ر ئه‌مڕۆ د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانى چاكسازیی گه‌ورانی هه‌ولێری كرد و له‌لایه‌ن موقه‌ده‌م هیمه‌ت عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى چاكسازییه‌كه‌وه پێشوازیی لێكرا.
له دیدارێًكدا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی لێ‌كردن و هیوای خواست ئه‌م جه‌ژنه به خێروخۆشی به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ماندا تێپه‌ڕێت و ببێته‌مایه‌ی زاڵبوون به‌سه‌ر سه‌ختییه‌كان و یه‌كڕیزى و ته‌بایى نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
دواتر له‌گەڵ به‌رپرسانی بەشە جیاجیاکانى چاكسازییه‌كه کۆبووەوه و ده‌ستخۆشی و ستایشی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیانی لێ‌كردن، هه‌روه‌اه به‌شه جیاجیاكانی چاكسازییه‌كه‌شی به‌سه‌ر كرده‌وه.