د. هێمن هه‌ورامی سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی چاكسازیى توركمان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایىكردن به‌بۆنه‌ى (١٧) حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارته‌كه‌یان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/٢٥، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى چاكسازیى توركمانی كرد و له‌لایه‌ن عه‌بدولقادر بازرگان، سه‌رۆكى پارت و منى نبى قه‌هوه‌چی، جێگرى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى پێشوازیى لێكرا.
له دیدارێكدا د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسى و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دۆست و لایه‌نگرانی پارتی چاكسازیی توركمان كرد، به‌بۆنه‌ی یادی ١٧ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارته‌كه‌یانه‌وه و هیوای خواست بتوانن وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی كوردستان ڕۆڵى خۆیان له پرۆسه‌ی دیموكراسى و سیاسیى هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن.