Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پێشوازیی لە ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی دانیماڕک کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۰۲۲/٥/۲۹، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە لارس ئاسڵان، ئەندامی پەرلەمانی دانیماڕک کرد.

لە دیدارێکدا دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاووتوێ کران.

هەر لە دیدارەکەدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان پوختەیەکی لەبارەی مێژووی خولەکانی پەرلەمان و پێکهاتەکانی پەرلەمانی کوردستان و سیستمی کۆتا خستەڕوو، هاوکات بە گرنگییەوە جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی دانیمارک کردەوە، بە تایبەت لەسەر ئاستی کاری پەرلەمانی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی یەکتر لەو بوارەدا.

لای خۆیەوە لارس ئاسڵان، ئەندامی پەرلەمانی دانیماڕک، خۆشحاڵیی خۆی بەو سەردانەی نیشاندا و بەڵێنیدا کار بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بکات.