د. هێمن هەورامی پێشوازی لە ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کرد
ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۲۲/٥/۲۳ د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە شاندی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان کرد، کە پێكهاتبوون له ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی سەندیکای رۆژنامه‌نووسان و بژار حه‌كیم جێگری نه‌قیب و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری كاروباری ئه‌نجوومه‌ن.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی بونیادی یاسایی تایبه‌ت به میدیا له هه‌رێمی كوردستان كرا، شاندی سه‌ندیكا راسپارده‌كانی دیداری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ رۆژنامه‌نووسان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی (IFJ)، نه‌خشه رێگایه‌كی بۆ رێكخستنی بونیادی یاسایی میدیای به ئاراسته‌ی پاراستنی ئازادییه‌كانی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی و رۆژنامه‌گه‌ری پیشه‌یی و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تاك له كۆمه‌ڵگەی كوردستان خسته ڕوو.
لەلایەن خۆیەوە د. هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان، ئاماده‌یی په‌رله‌مانی نیشاندا تاکو كار له‌سه‌ر نه‌خشه رێگەی پاراستنی ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ری له یاساكانی كار و رێكخستنی بونیادی یاسایی تایبه‌ت به میدیا، بەهه‌ماهه‌نگی له نێوان لیژنه تایبەتمەندەکان و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان و شارەزایانی بوارەکە بكرێت، هاوکات هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی لە هەر هەمووارێکی یاسادا دەست بۆ دەروازە و بنەماکانی ئازادی کاری ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان نەبردرێت.