سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیى له كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری چیك له هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/١١، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له كارێل كۆرتانێك، كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری چیك له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی له كارێل كۆرتانێك كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه تازه‌كه‌یدا.
پاشان باس له هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستان و دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سه‌ر گۆڕِه‌پانی سیاسیی عێراق و كوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، گرنگی و بایه‌خی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چیك جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
لای خۆیه‌وه كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك، وێڕِای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌ده‌ستبه‌كاربوونی له هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كۆماری چیك به‌گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هیواشی خواست ئه‌و ئارامییه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رتاپاگیر بێت بۆ هه‌موو عێراق.