لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و به‌دواداچوون بۆ چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به كاری لێژنه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/٣١، لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان، به‌سه‌رپه‌رشتیی هاوڕێ مه‌لا ستار، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئه‌و ٢٠ هه‌زار یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌ی كه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕایانگه‌یاندبوو، كه بڕیاره بدرێت به خانه‌واده هه‌ژاره‌كان و كرێنیشینانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم، ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه خسته ڕوو و ڕایانگه‌یاند: "وه‌ك لێژنه پشتگیری له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ن كه بتوانێت خزمه‌ت به چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵكه‌كه‌مان بكات، بۆ ئاگاداربوونیش له میكانیزمی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه و ورده‌كارییه‌كان، بڕیار درا له ئاینده‌یه‌كی نزیك شاندێكی لێژنه‌كه سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له كێشه‌ی ڕێگه‌وبان و ته‌واونه‌كردنی پڕۆژه‌كانی دووسایدكردنی ڕێگه‌ی كه‌لار-سلێمانی و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تر كرا، دوای گفتوگۆی ئه‌ندامانی لێژنه‌كه، بڕیار درا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه له دانیشتنێكی ئاسایی په‌رله‌مان بۆ پێدانی زانیاری له‌سه‌ر هۆكاری ته‌واونه‌كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه و پڕۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كانی تری كوردستان.