Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پێشنیازەیاسا و پێشنیازه‌بڕیار و پڕِۆژەبڕیار ئاماده‌ دەکات

بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی سەبارەت بە ١٨ پێشنیازەیاسا، یه‌ك پێشنیازەبڕیار و یه‌ك پڕۆژەبڕیار، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٥، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئه‌ندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه‌، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەموو مادە و بڕگەکانی هەر ١٨ پێشنیازه‌یاسا و پێشنیازەبڕیاره‌كه‌ و پڕۆژەبڕیاره‌كه‌، بە چڕوپڕی تاووتوێ كران، بەمەبەستی نووسینی ڕاپۆرتی لێژنەکە له‌یاره‌یانه‌وه‌ و ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌ یاساییه‌كانیان.