لێژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان كار له‌سه‌ر هەمواری یاسای شەهیدان و یاسای زیندانییانی سیاسی ده‌كات
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢⁄٥⁄١٠، لێژنەی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی، پێشوازیی لە نوێنەری زیندانییانی سیاسیی پارێزگای هەڵەبجە كرد و له دیدارێكدا كێشە و گرفتەكانی زیندانییانی سیاسیی پارێزگاكه بۆ لێژنەكە ڕوونكرایەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكى تریش كرا و له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه به‌ڵێن درا كه به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كانیان بكرێت به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆیان.
پاشان لێژنەكە بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانی لێژنەكە، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
كۆبوونەوەكە به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، پاشان گفتوگۆ لەسەر یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ماف و ئیمتیازاتی زیندانییانی سیاسی و كێشە و گرفتەكانی بەردەم هه‌ردوو یاساكه كرا، لێژنه بە پێویستی زانی كار بۆ میكانیزمی هەمواری یاساكان بكات.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لێژنەكە كرابوون وەڵامدرانەوە.