Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی یاسایی ڕاستاندن بۆ پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى به‌ركاركردنی یاساى چاودێریى نه‌وجه‌وانان ده‌كات

بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی له‌سه‌ر ڕاپۆرتی لێژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌ مافی مرۆڤ، سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى به‌ركاركردنی یاساى چاودێریى نه‌وجه‌وانان، ژماره‌ (٧٦)ى ساڵى ١٩٨٣، لە ھەرێمی کوردستان-عێراق، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٥/١٠، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه‌، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، مادە و بڕگەکانی پێشنیازه‌یاساكه‌ تاووتوێ كران، بەمەبەستی ڕاستاندنى له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت و بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان تا خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت و وەکو یاسایەک لە داهاتوودا کاری پێبکرێت.