لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا لەگەڵ سەرۆکایەتیی دیوانى په‌رله‌مان کۆبووەوە
بەمەبەستی گفتوگۆکردن و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کار و چالاکییەکانی دیوانی پەرلەمانی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٥/١٧، لێژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. ئیسماعیل سگێری، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لێژنه‌کە، لە هۆڵی لێژنە له ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د سەرسپی، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی کوردستان و هیوا نه‌سره‌دین، جێگری سه‌رۆكی دیوان كۆبووه‌وه.
دەستپێکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی لێژنە بەخێرهاتنی دەستەی سەرۆکایەتیی دیوانی کرد و بەشداریکردنیانى لە کۆبوونەوەکە بەگرنگ زانی، کە هەماهەنگی و هاوهەڵوێستییان جێگه‌ی دەستخۆشیی لێژنەكه‌یە، پاشان پرسیار و ڕاو و بۆچوون و داواکاری و ئاستەنگ و ئاریشەکانی په‌یوه‌ست بە کاروباری پەرلەمان، لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی ناوبراو، ئاراستەی سەرۆکایەتیی دیوان کران و پاش گفتوگۆیەکی چڕ، لەلایەن سەرۆکایەتیی دیوان وەڵامی پێویستیان درایەوە.