Skip to the content
Menu

لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌ مافى مرۆڤ به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشی چاكسازییه‌كانى هه‌رێم ده‌كات

به‌مه‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى ڕه‌وشی چاكسازییه‌كانى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكی ترى په‌یوه‌ست به‌ كارى لێژنه‌كه‌، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٥/١٧، لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكىكردن له‌ مافى مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌رشتیى ڕۆمیۆ هه‌كارى، سه‌رۆكى لێژنه‌كه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕِیارده‌ر و ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه‌، كۆبووه‌وه‌.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌و نووسراو و سكاڵایانه‌ى ئاراسته‌ى لێژنه‌كه‌ كرابوون، تاووتوێ كران و وه‌ڵامى پێویستیان درایه‌وه‌.
پاشان گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی چاكسازییه‌كانى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و گرتووخانه‌كانى ئاسایش و چاودێریكردنى كاره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانى چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى كرا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌ بڕیاری دا به‌ پێكهێنانى چه‌ند لێژنه‌یه‌كى لاوه‌كى به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕه‌وشى چاكسازییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى و گرتووخانه‌كانى ئاسایش، كه‌ بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ى داهاتوودا سه‌ردانى مه‌یدانیى ئه‌و شوێنانه‌ بكه‌ن.