لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته پڕۆفیسۆر مایكل هیوسن
له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ی كه له بواری پزیشكیدا له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو پێشكه‌ش به هاونیشتمانییانی كوردستانی كردووه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/٢٣، لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. سه‌باح زێباری، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لێژنه‌كه، پێشوازیی له پڕۆفیسۆر مایكل هیوسن، پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه و گورچیله و نه‌خۆشیزانی كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆكی لێژنه به‌ناوی خۆی ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌وه، سوپاس و پێزان و ده‌ستخۆشیی گه‌یانده پڕۆفیسۆری ناوبراو و ڕایگه‌یاند: "هه‌رگیز ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستانی كردووه له بواری پزیشكیی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله و نه‌خۆشیزانی، له‌یاد ناكرێن"، گووتیشى: "پڕۆفیسۆر مایكل هیوسن، ڕۆڵی هه‌بووه له پێگه‌یاندنی ده‌یان دكتۆر و شاره‌زا كه له ئێستادا له نه‌خۆشخانه جیاواه‌كانی كوردستاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌یشی كه له بوارى پزیشكیدا پێشكه‌ش به هاونیشتیمانییانی كوردستانى كردووه، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستییه‌وه خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێبه‌خشرا.