پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
د. ڕێواز فائق: "پشتیوانیی ژیان و گوزەرانێکی شایستەتر بۆ مامۆستایان دەکەین"
بهبۆنهی (٦٠) شهستهمین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتیی مامۆستایانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان له سهرۆك، ئهندامانی سكرتاریهت و سهرجهم مامۆستایانی كوردستان دهكهین، ھیوای سەرکەوتنى بەردەوامتان بۆ دەخوازین، ئومێدەوارین ئەم یادە پڕ شكۆیه ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی زیاتری کاری ڕێکخراوەیى یهكێتییهكهتان.
لەم یادە پیرۆزەدا، ڕۆڵ و کاریگەریی مامۆستایان بەرز دەنرخێنین و ستایشی ھەڵوێستی خۆڕاگرانەیان دەکەین کە سەرەڕای هەموو دۆخە سەختەکانیش، لە بەخشش و درێژەدان بە کاروانی پەروەردە و فێركردن و بەجێگەیاندنی ئەرکە پیرۆزەکەیاندا بهردهوامن، ھەڵوێست و قوربانیدانی مامۆستایانیش لە قۆناغە جیاوازەكاندا ھەمیشە لە یادگە و بیرەوەریی خەڵكی كوردستاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
پەرلەمانی كوردستانیش پشتیوانیی تەواوی خۆی دەردەبڕێت بۆ کارى ڕێکخراوەیی دیموكراسییانە و مەدەنییانەتان لەپێناو خزمەتگەیاندنی زیاتر بە مامۆستایانی کوردستان و فەراھەمكردنی ژیان و گوزەرانێکی شایستەتر بۆیان، كە لە ئاست ماندووبوون و قوربانیدانی ئەواندا بێت.
جارێکی تر بەرز و پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی یهكێتیی مامۆستایانی كوردستان، شاد و سەرفرازبن.
د. ڕێواز فائق
سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان
٢٠٢٢/٥/١٥