سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان دەکات
بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەین، پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین ڕۆژوو و عیبادەت و نزای ھەموو لایەکی قەبوڵ کردبێت.
ئومێدەوارین ئەم جەژنە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی زیاتری یەکریزی لایەنەکان، و چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان و تەبایی سیاسی و تێپەراندنی ناکۆکییەکان و زیاتر خزمەتکردنی هاونیشتیمانیانی خۆشەویستی کوردستان، هەروەها هاندەرێک بێت بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی خۆشەویستی و لێبوردەیی و یەکترقەبووڵکردن و پتەوبوونی پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان.
دووبارە جەژنی رەمەزانتان پیرۆزبێت و هەمیشە لە خۆشی و کامەرانیدا بن.
منی نبی قھوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٢/٥/١