له‌ژێر چاودێریی د. هێمن هه‌ورامی
پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافى به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی په‌رستاران له په‌رله‌مان كرایه‌وه
سه‌عات ١١ى پێشنیوڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/١١، لەژێر چاودێریی د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی پەرلەمانی کوردستان، لێژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی په‌رستاران، پێشانگه‌یەکی فۆتۆگرافیی سه‌باره‌ت به كار و چالاكییه‌كانی په‌رستارانى هه‌ولێر، بۆ فۆتۆگرافه‌ر مه‌حمود هەولێر، وێنه‌گرى په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه.
پێشانگه‌كه كه بریكارى وه‌زیرى ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر و سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى په‌رله‌مان و هێزكارى ته‌ندروستیی سه‌رۆك به‌شه جیاجیاكی په‌رستاران و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتیی دیوانی وه‌زراه‌تى ته‌ندروستی و دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كان و ڕاگرى كۆلێژه پزیشكییه‌كان و كارمه‌ندانی سه‌نته‌رى كۆڕۆنا و كارمه‌ندانی به‌شی په‌رستاریى زانكۆ حكوومى و ناحكوومییه‌كان و خانه‌واده‌ی ئه‌و په‌رستارانه‌ی كه له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان گیانیان سپاردووه و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان، ئاماده‌یبوون، له‌لایه‌ن د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرایه‌وه.
وێنه‌كانی پێشانگه‌كه تایبه‌ت بوون به كار و چالاكییه‌كانی په‌رستارانی هه‌ولێر له‌كاتی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی به هاووڵاتییان.