Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان پێشوازیى له‌ كونسوڵی گشتیی یۆنان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٥/٩، ئەردەلان محه‌مه‌د سه‌رسپی، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان، بەئامادەبوونی هیوا نه‌سره‌دین، جێگری سه‌رۆكى دیوانی په‌رله‌مان و بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەى په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌. د. ستاڤرۆس کیریمیس، كونسوڵی گشتیی کۆماری یۆنان و شاندی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا باس له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵخانه‌ی گشتیی یۆنان كرا و جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیی پەرەپێدانی پەرلەمانی کوردستان لە ڕووی دامەزراوەیی و کارگێڕی، بە سوودوەرگرتن لە توانای پەرلەمانی یۆنان، کە یەکێکە لە کۆنترین پەرلەمانەکان لە جیهاندا و خاوەن توانا و شارەزاییەکی زۆرە.
ئەردەلان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ناوی سەرۆکایەتیی دیوانى په‌رله‌مانه‌وه‌، ستایشی كاره‌كانی كونسوڵخانه‌ی یۆنانی كرد و سوپاسی كونسوڵی گشتیی یۆنانیشی كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا.
داواشى له‌ كونسوڵى یۆنان كرد له‌ ڕێگه‌ی كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی بدات لەنێوان پەرلەمانی کوردستان و په‌رله‌مانی یۆنان و بەردەوامیش بێت لە كردنه‌وه‌ى خولی جۆراوجۆر بۆ په‌ره‌پێدانی توانامرۆییه‌كان و كارى په‌رله‌مانی بۆ په‌رله‌مانتاران و لێژنه‌كان و دیوان و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مانى كوردستان.