سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا کرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/١١ د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له ده‌یڤد هه‌نت كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا باسی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و كوردستان به‌گشتی و چه‌قبه‌ستوویی دۆخی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م ڕێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان، یاسای هه‌ڵبژاردن، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن، هاوكات چه‌ندین پرسی گرنگی دیكه تایبه‌ت به هه‌لومه‌رجی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای كوردستان باسیان لێوه‌كرا.
د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند:" هه‌موو ئه‌و پرسه نیشتمانیانه‌ی كه ڕه‌هه‌ندی سیاسیان هه‌یه ده‌بێت به لێكتێگه‌یشتن و سازانی نێوان سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان بێت، ئه‌زموونه‌كانی ڕابردووش سه‌لماندویانه كه كاركردن به پره‌نسیپی سازان لێكه‌وته‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌بێت، مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستانیشه كه له‌به‌ر ڕۆشنایی یاسا به‌ركاره‌كان و له چوارچێوه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نیشتمانی نوێنه‌رایه‌تیان له په‌رله‌مانی كوردستان مسۆگه‌ر بێت، بۆیه ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستانه كه چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان بێت"
لای خۆیانه‌وه به‌ڕێز ده‌یڤد هه‌نت كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێرجه‌ختی كرده‌وه كه یه‌كگرتوویی ناوماڵی كورد بۆ ئه‌وان گرنگه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌بێت له عێراق، دواجاریش ده‌بێته مایه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی هه‌ڵوێستی جوان و ئه‌رێنیانه‌ی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیای كرد، بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانیه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان.