شاندێكی لێژنەی وزە و سامانەسرووشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ کۆبووەوە
بەمەبەستی گەیاندنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی گەنمى جووتیاران و داواكارییه‌كانیان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٤، شاندێكی لێژنەی وزە و سامانەسرووشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی، بەسەرۆکایەتیی عەلی حه‌مە ساڵح، سەرۆکی لێژنە و گولیزار ڕەشید، جێگری سەرۆکى لێژنە و ئەندامیەتیی کاروان گەزنەیی و بەختیار شوکری، ئەندامانی لێژنه‌كه و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه، سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی کرد و له‌لایه‌ن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت پێشوازیی لێكرا.
لە کۆبوونەوەیه‌كدا، لێژنەکە کێشە و گرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی گەنمى جووتیاران و داواكارییه‌كانیانی خستە بەردەم وەزیری کشتوکاڵ بەمەبەستی دانانی میکانیزمێکى گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به‌جۆرێك كه لە بەرژەوەندیی جووتیاراندا بێت.
لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایەسەر بڕی وەرگرتنی گەنم تاوەکو نرخی ئارد لەسەر هاووڵاتییان گران نەبێت.
لای خۆیەوە وەزیری کشتوکاڵ، لێژنەکەی دڵنیا کردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەجۆرێک بێت كه له بەرژەوەندیی گشتیدا بێت.