Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی چاكسازیی تورکمان كرد

بەبۆنەی (١٧) حەڤدەھەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاكسازیی تورکمان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی، سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە مایەی پتەوبوونی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان و پێکھاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی کوردستان.
لەم یادەدا ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە بەجێگەیاندنی ئەرکە حزبی و سیاسییەکانتاندا، بەجۆرێك كە پرەنسیپ و بنەماكانی دیموكراسی و پێكەوەژیان بەجوانترین شێوە لەنێو كارى حزبى و ڕێكخراوه‌ییتاندا ڕەنگبداتەوە.
ھەر شاد و سەرفرازبن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان