وێرکشۆپێکی تایبەت بە پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
لە ژێر چاودێری د. ڕێواز فائق سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان، ڕۆژانی ١٧-٢٠٢٢/٥/١٩، وێرکشۆپێکی تایبەت بە پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان لە هۆتێل شیراتۆن لە هەولێر بەسەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان و بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری تەکنەلۆژیاو راهێنانی ئەوروپی (ETTC) و بەپشتیوانی ڕێکخراوی (کۆنراد ئەدیناوەر) ی ئەڵمانی بەڕێوەدەچێت.
لە وێرکشۆپەکەدا، کە لێژنەی داڕشتنی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان، نوێنەری فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، و ڕاوێژکارانی پەرلەمان، ئامادەیبوون، پرۆسەکانی دەستوورسازی لەجیهاندا لەلایەن پڕۆفیسۆر د. ئایۆر ئیڤا ماریا – سەرۆکی کارگێری یاسای دەستووری لە زانکۆی فرایبۆرگی سویسری خرایەروو، لەلایەن ئامادەبووانیش ڕاو سەرنج و تێبینییەکان ئاڵوگۆڕ کران و وێرکشۆپی لەو جۆرەیان بەپێویست زانی بۆ زیاتر ئاشنابوون و بەرەوپێشچوون لە بواری داڕشتنی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان، تاوەکو لەداهاتوودا خزمەتی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات.
شایانی باسە وێرکشۆپەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.