بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (١٤)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/١١/٢٩، تكایه له كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
د. ڕێواز فائق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق