Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٣)ی ئاسایی خولى پایزه‌ ڕۆژی ٢٠٢٢/١١/١٦

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨)و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢)و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٣)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۲۰۲۲/۱١/١٦ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ - پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە ٧٨ی ساڵی ٢٠١٢).
٢ - پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف ژمارە ٦٤ی ساڵی ١٩٦٦ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٣ - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٠٨).
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (شایان كاكەصالح محه‌مه‌د)، له‌ ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی خاڵی (١، ٢) له‌ برگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (٢٥) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.