بەسەرپەرشتیی سەرۆکی پەرلەمان ڕاپۆرتی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری ئاماده كرا
بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/١١/٩، بەسەرپەرشتیی د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و هەردوو لێژنەی کاروباری یاسایی و لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، كه به‌ئاماده‌بوونی ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده و د. سه‌یوان عه‌لی، بریكارى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، عەبدولسەلام دۆڵه‌مه‌ڕی، سه‌رۆكی لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی هەردوو لێژنەكه به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆی ورد له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆك و مادده و بڕگه‌كانی نێو پڕۆژه‌یاساكه كرا و ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه له دانیشتنه‌كانی پێشووتری په‌رله‌مان له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌سه‌ر مادده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاساكه خرابوونه ڕوو، تاووتوێکران و بەفۆڕمێکی یاسایی داڕێژرانەوە و ڕاپۆرتی کۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژەیاساکە ئامادە کرا، بۆئەوەی لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا دەنگی لەسەر بدرێت.