Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٥)ی ئاسایی خولى پایزه‌ ڕۆژی ٢٠٢٢/١١/٣٠

بەرنامەی کار

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (15)ی ئاسایی خولی پایزە ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10)ی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕێكه‌وتی 30/11/2022 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یەكەم: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژە یاسای (كار لە هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: سوێند خواردنی پاڵێوراو به‌رێز (سۆز عبدالقادر عبدالرحمن احمد) له‌ شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ (شایان كاكەصالح محمد) به‌پێی حوكمی مادده‌ی (چل و حەوتەم)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان - عێراقی ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، و ماددەی (27) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.