یاسای ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێم هه‌موار كرایه‌وه و یاسای فیدڕاڵیی واژۆ و مامه‌ڵه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان به‌ركار كرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/١١/١٦، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونی منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (١٣)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
لە دانیشتنەکەدا کە د. ڤاڵا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئامادەیبوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه. پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له دوو خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م تایبه‌تبوو به‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می سێ پێشنیاز‌و پڕۆژه‌یاسا، خاڵی دووه‌میش تایبه‌تبوو به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار شایان كاكه ساڵح محه‌مه‌د، له ئه‌ندامییه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌ر له‌خستنه‌ڕووی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "له دانیشتنی دوێنێ و ئه‌مڕۆدا ده‌رفه‌ت به ئه‌ندامانی ئاماده‌نه‌بوو دراوه تاوه‌كو به‌رچاوڕوونیی په‌یڕه‌وییان بۆ دروست بێت، بۆیه له‌مڕۆ به‌دواوه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده نه‌بێت له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ناوی بایكۆته‌وه، ئه‌وا ڕێكاری په‌یڕه‌ویی له به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی مادده‌كانی ٢٢و ٢٣، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وا پرۆسه‌ی بایكۆتی په‌رله‌مانی ده‌بێت له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان و له‌میانی دانیشتنه‌كه‌دا ڕابگه‌یه‌ندرێت، بۆیه هیچ بایكۆتكردنێكی په‌رله‌مانی تایبه‌تمه‌ندێتیی په‌یڕه‌وی وه‌رناگرێت ئه‌گه‌ر له‌ناو دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌بێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌یاننامه و نووسراو و به‌كارهێنانی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیاییش له چوارچێوی ڕێكاره یاسایییه‌كان و په‌یره‌وی په‌رله‌مان په‌سند ناكرێت و ته‌نها و ته‌نها كار به‌ده‌قی هه‌ردوو مادده‌ی ٢٢و ٢٣ی په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه و له‌سه‌ر داواكاریی چه‌ند ئه‌ندامێك، پێشنیازی جێگۆڕكێپێكردنی خاڵه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می به‌رنامه‌ی كار خرایه ده‌نگدانه‌وه و ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا و ڕیزبه‌ندیی خاڵه‌كان وه‌ك خۆی مایه‌وه.
به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، كه تایبه‌تبوو به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان، ژماره ٧٨ی ساڵی ٢٠١٢، كه له ١٠ مادده‌ی پڕۆتۆكۆڵیی به‌ركاركردنی یاسای فیدڕاڵییه‌كان و ٦ مادده‌ی نوێی پێشنیازكراو بۆ ناوه‌ڕۆكی یاسا فیدڕاڵییه‌كه پێكهاتبوو، مادده به مادده له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و چه‌ندین پێشنیازیش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى پێشنیازه‌یاساكه خرانه‌ڕوو.
له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی پێشنیازه‌یاساكه‌شدا، د. ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له به‌شی سزاكانی په‌یوه‌ست به یاسابه‌ركاره‌كه‌دا چه‌ند مادده‌یه‌ك هاتوون كه ده‌كرێت ئه‌و ماددانه ڕێكبخرێنه‌وه و له چوارچێوه‌ی مادده‌یه‌كدا یه‌كبخرێن.
دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆكان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی ڕاسپارد كه له ڕاپۆرتی كۆتاییاندا كار له‌سه‌ر پێشنیاز و تێبینییه‌كان بكه‌ن و ڕێكاره په‌یڕه‌وی و یاساییه‌كانی بۆ ئه‌نجام بده‌ن، تاوه‌كو ئاماده بكرێت بۆ ده‌نگدان.
به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌م له خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كاریش، كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وقاف، ژماره ٦٤ی ساڵی ١٩٦٦ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌هه‌مان شێوه‌ی بڕگه‌ی پێشوو مادده به‌مادده له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و چه‌ندین پێشنیازیش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ده‌خرانه‌ڕوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه لێژنه‌ی یاسایی ڕا‌سپێردرا بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره په‌یڕه‌وییه‌كانی.
به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌م و كۆتاییش له خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێمی كورستان-عێراق، ژماره ١٤ی ساڵی ٢٠٠٨، كه به ئاماده‌ه‌بوونی دادوه‌ر سه‌ردار حه‌مه‌ده‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، پرۆژه‌یاساكه له ١٩ مادده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه و سه‌رجه‌م مادده و برگه‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ردوو بڕگه‌ی پێشوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه لێژنه‌ی یاسایی ڕا‌سپێردرا بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره په‌یڕه‌وییه‌كانی.
جێی ئاماژه‌یه به‌په‌سندكردنی هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێمی كورستان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌زگاكه خێراتر له جاران ئه‌رك و كاره‌كانی ئه‌نجام بدات. ئه‌مه‌ش به‌هۆی فراوانبوونی هه‌یكه‌ل و تواناكانی ده‌زگاكه ده‌بێت كه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌مواره دێته كایه‌وه.
به‌پێى خاڵی دووه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش، كه بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز شایان كاكەساڵح محه‌مه‌د، له ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مان، به‌پێی حوكمی خاڵی (١، ٢) له بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (٢٥) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، داواكارییه‌كه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كرا.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا.