د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له جێگری باڵیۆزی سوید له عێراق كرد
نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/١١/٢١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له فیلیكس بینگتسۆن، جێگری باڵیۆزی سوید له عێراق و به‌رپرسی ئۆفیسی باڵیۆزخانه‌كه له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا كه ژماریه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر دواین پێشهاته‌كانى دۆخی سیاسی و ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و سوید كرا.
د. هێمن هه‌ورامی، به‌گرنگییه‌وه باسی له په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌ردوو گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێم و سوید كرد و جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی هه‌ردوولا كرده‌وه، هاوكات سوپاسی حكوومه‌تی سویدی كرد بۆ سه‌ركه‌وتنی دیاسپۆڕاى كورد له ده‌وڵه‌تی سوید و سوپاسی تایبه‌تیی وڵاته‌كه‌شی كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ى كه پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران و ئه‌و كه‌مپانه‌ی كردوون كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به كار و ئه‌ركه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌ڕوو له ده‌رچوواندنی چه‌ندین یاسای گرنگ و ڕاشیگه‌یاند: "له داهاتوودا چه‌ندین پڕۆژه و پێشنیازه‌یاسای گرنگ هه‌ن كه ده‌خرێنه به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان"، هه‌روه‌ها باسی له هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا.
لای خۆیه‌وه، فیلیكس بینگتسۆن، جێگری باڵیۆزی سوید له عێراق، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كانی به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.