د. هێمن ههورامی پهیامێكی هاوخهمیی ئاراستهی بنهماڵهی بابهشێخی سيرێ كرد
![](/media/13631/kurdistan_parliament_dhemn.jpg?center=0.4297872340425532,0.49044585987261147&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133132472640000000)
بنەماڵەی بەڕێزی بابەشێخی سيرێ..
زۆر دڵتەنگ و غەمبارین بۆ ئەو کارەساتە دڵتەزێنەی کە لە ماڵی کاک مەزھەری شێخ عەبدولڕەحمان، لە گەڕەکی کازێوەی سلێمانی کەوتەوە و بەھۆیەوە ١٥ ئەندامی بەڕێزی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان بوونە قوربانی و ١٢ ئەندامی دیکەی خانەوادەکەتان برینداربوون.
ئەم کۆستە گەورەیە کۆستی ھەموومانە و تەواوی خەڵکی کوردستان غەمبارن و خۆمان بە خاوەنی پرسەکە دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبووریی ئێوە و ھەموولایەکمان بداتەوە و شیفای خێرای بریندارەکانمان بدات. پرسە و سەرەخۆشیی دووبارەی خۆم ئاراستەی یەک بەیەکی کەسوکار و خزم و خانەوادەی سەربەرزی بابەشێخی سيرێ دەکەم و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە ئەمە دواکۆستی بنەماڵەکەتان بێت و قوربانییەکان بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.
د. هێمن ههورامی
جێگرى سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان