د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له باڵیۆزی نه‌رویژ له عێراق و ئوردن كرد
دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/١١/٢٢، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ئیسپن لیندبه‌ك، باڵیۆزی نه‌رویژ له عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا كه د. ڕێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبوو، ڕه‌وشی سیاسی، ئابووری و ئه‌منیی هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و دواین پێشهاته‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
د. هێمن هه‌ورامی، سوپاس و پێزانینی په‌رله‌مانی كوردستانى ئاراسته‌ی وڵاتی نه‌رویژ كرد بۆ پاڵپشتی و پشتیوانییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه ئیسپن لیندبه‌ك، باڵیۆزی نه‌رویژ له عێراق و ئوردن، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆى به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر چه‌سپاندن و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانكراوه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی پێشووی داعش كرده‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
له كۆتایى دیداره‌كه‌شدا، باس له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنیان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و ده‌ستوور كرایه‌وه.